English
پێنەدان و دواخستنی مووچەکانمان مانای بێبایەخ سەیرکردن و سەندنەوەی مافی ژیانە لێمان! دە ساڵە کێشەی دواخستن، لێبڕین، پاشەکەوتکردنی زۆرەملێ و بگرە نەدانی مووچە، ژیان و گوزەرانی نزیکەی یەک ملێۆن و دووسەدهەزار مووچەخۆرو خێزانەکانیانی تاڵکردوەو لەسەر لێواری هەژاری و برسێتی ڕایگرتوون. ئەمە سەرەڕای راگرتنی دامەزراندن بۆ دەیان هەزار دەرچووی زانکۆو فراوانبوونەوەی بێکاری، لەپاڵ نەبوونی بیمەی بێکاری و بیمە کۆمەڵایەتیەکان و سپاردنی کەرتی تەندروستی بە کۆمپانیا ئەهلیەکان و کێشەی بەردەوامی کارەباو ئاوو سوتەمەنی و زۆربەی خزمەتگوزاریەکان، ژیانی تەواوی خەڵکی کوردستانی، بێجگە لە کەمایەتیەکی کەمی نزیك لە حزبە دەسەلاتدارەکان، بەرەو ئاستێکی مەترسیدار پاڵپێوەناوە! لە ماوەی ئەم دە سالەدا ئێمەی مووچەخۆران و بگرە بەشێکی خەڵکی کوردستان کە پشتیوانیان لە ئێمە کردوەو خواستەکانی ئێمەیان وەکو خواستی ڕەوا زانیوە، سەدانجار یاداشتنامە و دیداری بەرپرسان و دانوسانمان بەڕێخستوە، کۆنگرەی ڕۆژنامەگەری. مانگرتن، بایکۆت، خۆپیشاندان و ڕێپێوانی هەزاران کەسیمان لە شارو شارۆچە جیاوازەکانی کوردستان بەرێخستوە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانمان کە زۆرجار بە دەستگیرکردن، زیندانیکردن کۆتایهێنان بە هەولەکانمان هێنراوە! دواجار، دوو سال لەمەوبەر، دەسەلاتدارانی ناوەند و حکومەتی هەرێم لەسەر ئەوە رێکەوتن کە گوایە چارەسەری کێشەی مووچە بکەن و مووچەخۆرانی کوردستانیش وەکو باقی مووچەخۆرانی عێراق، لەکاتی خۆیدا و هەموو سەری مانگێك مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام ئەم بەڵینە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم بڕی کردو کێشەی مووچەو باقی کێشەکانی دیکە لەجێگای خۆیاندا مانەوەو بگرە خراپتربوون. نان و قووتی ئێمەو خێزانەکانمان جارێکی دیکە بوەوە بە بارمتەی کێشەی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا! ئەوان تەنها ئاوێکیان بە ئاگری ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و مووچەخۆراندا کردو دوبارە یاریە قێزەونەکەیان دەستپێکردەوە! ساڵی پار لەنێوان هەرێم و بەغدا مووچەی مانگێکی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان دزرا! ئێستاش کە بەرەوکۆتایی ساڵ دەچین، تازەگی موچەی مانگی ٩ دابەشکراوە! بۆیە ئێمە وەک هەزاران کارمەند، مامۆستا، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشین و مووچەخۆری کوردستان، سەرباری دەربرینی توڕەیی و بێزاری خۆمان لە سیاسەتی برسیکردن و یاریکردن بە ژیان و چارەنووسمان لەلایەن هەردوو حکومەتی بەغداو هەرێمەوە، داوادەکەین کە هەردوو حکومەت دەستبەجێ وەڵام بە داواکاریە ڕەواکانمان بدەنەوە کە سەرەکیترینیان بریتیە لە: ١/ دانی مووچەکانمان بەشێوەی مانگانەو لەکاتی خۆیدا وەکو باقی فەرمانبەرانی عێراق. ٢-پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە لەساڵی 2016وە ڕاگیراوە و تاکو ئێستا دوو پلەی وەزیفییان فەوتاوە بۆیان بگێڕدرێتەوە! ٣/ ئەرکی حکومەتی هەرێمە کە سەرجەم مووچە بەزۆر پاشەکەوتکراو لێبڕاوەکانمان بۆ بگێڕێتەوە بەجۆرێك کە لەگەڵ مووچەی هەر مانگێکدا، مووچەیەکی پاشەکەوتکراو دابەش بکات. ******************* بۆ وەفاداری و پشتگریتان لە مووچەو بژێوی ژیانی خۆتان و مووچەخۆران دەتوانن لینگی ئەم هەلمەتە لە فەیس بووکی خۆتان داگرن و هاوکات بینێرن بۆ هاوڕێیانتان!
شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر
آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات
كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي
نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟
المحاور حملات سياسية حملات عامة حقوق الإنسان حقوق المرأة حقوق الأطفال الحركة العمالية والنقابية الأدب والفن المجتمع المدني الإدارة و الاقتصاد الطبيعة وحماية البيئة الأقليات الدينية والقومية
حقوق النسخ واعادة النشر متاحة للجميع مع الإشارة إلى المصدر - الحملات المنشورة لا تعبر بالضرورة عن رأي الموقع Contact us