ئێمە دایک و باوکی ئۆتیزمەکان داواکاریمان ھەیە!



مطلق الحملة: حملات التمدن


موجهة ل: الرأي العام

التاريخ: 02-04-2023


یاداشنامەیەک لەلایەن خێزانی ئۆتیستەكانەوە بۆ پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندارەکانی حکومەتی ھەرێم !

پاش سڵاو ڕێزمان ....

بەڕێزان ئێمە کۆمەڵێک لە دایک و باوکی ئۆتیستەکانین کە لێرەدا ئەم یاداشتنامەیە وەک بنەمایەک دەخەینە بەردەستان بە مەبەستی ئەوەی کە سەرنجتان بۆ سەرەکی ترین و سەرەتایترین داواکاریەکانمان ڕابکێشین بەو ھیوایەی کە ئێوە ڕۆڵی بەرپرسانەی خۆتان بگێڕن و ھەنگاوی بەکردەوە ھەڵبھێننەوە بۆ چارەسەر کردنی گۆشەیەک لە کێشەو معاناتە ھاوبەشەکانی ھەزاران خێزان کە لە مەرگەساتێکی ناھەموراو پڕ لە تاڵی و سوێریدا دەژین.

ڕەنگە کەم تا زۆر ئاگاداری بارودۆخی ژیانم ان بن کە چۆن لەباری کۆمەڵایەتی و دەرونیەوە ڕەنج دەبەین، بەدەست گۆشەگیری و لێکدابڕان و جیابوونەوەو تەنانەت ھەندێ جار نائومێدی بە جۆرێک بەرۆکمان پێدەگرێت کە چؤک دبەين بەم ژيانە بر لە تاڵاوە.

بۆیە گەر پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندارەکان و حکومەتی ھەرێم بەگشتی بیەوێت کێشەکانی خێزانی ئۆتیستەکان بە جدی وەرگرێت، ئەوا بەر لە ھەر شتێک داواکاریەکانمان بە رەسمی دەناسێتو وەک پرۆژەیەکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەزاران خێزانی ئۆتیست دادەنێت، کە ڕووبەڕووی دەیان کێشەی گەورەو بچوک بوونەتەوە .

بەبڕوای ئێمە ئەمانەش لە کاتێکدا ممکین دەبێت کە پەرلەمان و وەزارەت و ھەموو بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندارەکان لەسەر خەتبن، لەسەروی ھەمووشیانەوە حکومەتی ھەرێم بە دەوری چارەنووسازی خۆی ھەڵسێت و بەپێ نەخشەو پلانێکی یاسای چۆنیەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان شۆڕکەنەوە بۆ ھەموو ئۆرگانەکانی خوارەوەو تەواوی جومگە پەیوەندارەکانی کۆمەڵگا!

ھەربۆیە ئێمە ئەم خاڵانە دەخەینە بەردەستان، بەهیوای بەهەند وەرگرتن و کارلەسەر کردنیان:

یەکەم⁄ پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایەک بۆ چۆنیەتی مامەلە کردن لەگەل کەسانی ئوتیزم و خیزانەکانیان پەسەند بکات و ئاراستەی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندارەکانی بکات، کە تێدا بەشێوەیەکی ڕۆشن و شەفاف کۆی ئەو مافو داواکاریانە ڕابگەیەنن کە ھەر وەزارەت و نیھادو لایەنێکی بەرپرس دەبێت بەپێی نەخشەو پلانێکی پێشوەخت دیاری کراو بەدەمیەوە بچن!

دووھەم⁄ وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی وەک دوانەیەکی هاوکار، بە شێوەیەکی یاسای و بڕیاری وەزاری نەخشەیان ھەبێت بۆ باشترکردنی حالەتەکانی ئۆتیزم، لەمبارەشەوە هەردوو وەزارەت لە حەزانەو باخچەی منداڵانەوە تا دواین قۆناغەکانی خوێندن بەرنامەی فێرکاری ڕێنمایدان بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ حاڵەتی ئۆتیزمدا ھەبێت.

سیهەم/ وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی و یاساوڕێسای تایبەتیان ھەبێت سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵانی ئۆتیستدا، بەشێوەیەک کە تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و یەکەکانی پەروەردەو تەندروستی ئاڕاستە بکرێن بۆ جێبەجی کردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانی خۆیان سەبارەت بە حاڵەتی ئۆتیزم.

هەروەها لە قۆناغی پەیمانگاو زانکۆدا کار بۆ فێرکاری بەرھەمھێنانی کادری پیشەی و زانستی سەبارەت بە حاڵەتەکانی ئۆتیزم و فێرکردن و بارهێنانیان لەئەستۆ بگرن.

چوارەم / داواکارین کە وەزارەتی دارای بەهاوکاری وەزارەتی شارەوانی، وازارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بنچینیە گشتیەکانی خەرجی و بووجەی گشتی بۆ کردنەوەی سەنتەرو فێرگەو یەکەی گشتی و دامەزراندن و دابینکردنی خزمەتگوازریە پەیوەندرایەکانی تایبەت بە حالەتی ئۆتیزم و خێزانەکانیان لە چوارچێوەی نەخشەو پلانە ئابوریەکانی خۆیاندا بگونجێنن و بۆی دەست بەکاربن!

هەروەها داواکارین کە یاسای تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتەکانی کەسانی حالەتی ئوتیزم دەستبەر بکرێت، کەلایەنی کەم مانگانە 300 هەزار بێت، بەحکومی ئەوەی بەپێ ستانداردە نێودەولەتیەکان مندالانی ئوتیزم (دوونیو) بەرامبەر بە مندالانی ئاسای خەرجیان هەیە، بۆیە جیاواز لە هەر کێشەیەکی هەژاری و نەداری زۆرێک لە خێزانەکان، دابینکردنی برە مووچەیەکی لەو شێوەیە هاوکاریان دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کێشەو ئازارو مەعاناتەکانیان.

پینجەم / داواکارین وەزارەتی رۆشنبیری دەوری کاراو بەرپرسانەی هەبێت لەپەیوەند بە بردنە سەرەوەی ئاستی وشیاری کۆمەلگاو تێروانینەکان لەبارەی حالەتی ئۆتیزم لە ڕێگەی وەرگێران و چاپ و بلاوکراوەو کۆرو سیمینارو پانیل و ۆرکشۆپ و هەر بەرهەمێکی هونەری و ئینسانی بەمەبەستی کارای بوون بۆ تیگەشتنی بیروای گشتی لە حالەتەکانی ئوتیزم و تەنانەت بۆ هاندانی خێزانی ئوتیزمەکانیش سەبارەت بە خستنەڕووی کێشەکانیان و دانپیانان و نەشاردنەوەی حالەتی مندالەکانیان کە بەداخەوە ئەمە لە ئاستیکی بەرچاودا بەدی دەکریت!

بۆیە ئێمە دایک و باوک و خیزانەی مندالان و کەسانی ئوتیزم هیوادارین کە حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان ئەم یاداشنامەیەی ئێمە بەهەند وەربگرن و کار بۆ جیبەجیکردنیان بکەن!

ناوی سیانی / شار، شەقام / ژمارەی تەلفون



بەرێزان ژمارەی تەلفونەکان بلاوناکەینەوە تەنیا بۆ کاروباری نێوخۆ ئاگادارکردنەواتان لە کارەکا بەکار دەهێنریت.


محور الحملة: حقوق الأطفال                     عدد زوار الحملة: 6279

 

واژۆی کەمپەین - Sign the petition - مشاركة - توقيع الحملة

الاسم الثلاثي - Name *  
البريد الالكتروني - Email * البريد الالكتروني لن يظهر للعامة    
الدولة - Country
(إختياري)
المهنة - Job
(إختياري)
تعليق - Comment
(إختياري)

شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر



آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات

التاريخName-الاسمالدولة-Countryالمهنة-Jobالتعليق-Comment
29-05-2023 Shilan najm Abdullah العراق Teacher
28-05-2023 Fareed Badirkhan Sanan العراق مدرس
28-05-2023 عبدالقادر چالاك نوری العراق Police پشتگیری ئۆتیزم ئەکەم وەک باوکێک
28-05-2023 نور يوسف مرتضى العراق اعلامية
28-05-2023 ريما رياض احمد العراق محاسب
28-05-2023 قنوت مؤيد محمد غفور العراق Teacher
28-05-2023 کاوە تەیب جلال العراق معلم بەڵێ بۆجێبەجێکردنی داواکاری خێزانی ئۆتیزم
28-05-2023 موبين به همه ن رضا العراق كاسب دا نيشتوى سليمانين
28-05-2023 Shad Kameran Madhosh العراق Teacher
28-05-2023 Idrees ajeeb hameed العراق Student
28-05-2023 Sara Hussain Khaalid United Kingdom Student Nurse This is a very important campaign to support people with autism throughout their lives, education and career paths while also supporting their family
28-05-2023 R.azad Omer Ferhadi العراق
28-05-2023 شانۆ عارف خدر العراق توێژەری کۆمەڵایەتی
28-05-2023 پەریشان تحسین خدر عبدوللە العراق ژنی مالەوە هیوا دارین کاریک بۆ مندالانی ئۆتیزم بکریت تیکەلی کومەلگا ببنەوە .
تکایە داواکاری دایک و باوکی مندای ئۆتیزم جیبەجی بکەن منيش دايكى كوريكى تەمەن ٨سالانم تکایە یارمەتیمان بدەن
28-05-2023 هارون عمر محمود فقي العراق معلم اشكركم …
27-05-2023 Hana khalid qadir العراق
27-05-2023 dlnya adil ahmad العراق mamosta daiky mnaly otizmm ba rasty helakm ham labar bwny naxoshyaky dwam laba nabwny hech yarmatyak man lay 7wkmatawa
27-05-2023 Awaz jawher shareff العراق
27-05-2023 نیھایەت حمید حمدامین العراق ژنی ماڵەوە Hawler-karezan -0750 669 4292
27-05-2023 Media fuad mahmud العراق Xatuni mall
12345678910...

 
 

كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي

نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟


انضم الى موقعنا في الفيسبوك