English
لەم سالانەی رابردودا رۆژبەرۆژ کێشەی سەگ و ئاژەڵەکانی کوردستان زیاترو زۆرتر بوونتەوە، بەجۆرێک کە هەندێ جار لەبەر برسیەتی و ئازاردان و ساردوسەرمان لێرەو لەوێ مەترسیان بۆ ژیانی کەسانێک دروستکردوەو هەر ئەمەش کراوەتە پاساوی شانخاڵی کردنەوەی دەسەلات لە کارێک کە دەبوو ئەنجامی بدات و لەمەش زیاتر لە هەندێ شوێندا لەباتی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک و دروستکردنی شەڵتەر بۆیان، نەخشەو پیلانی چونیەتی کوشتنیان و دەرمانخواردکردن و هەرسان کردنیان بەریوەبراوە! هەقیقەت ئەوەیە کە هەموو ئەمانەش بووتە هۆی نیگەراني و نارەحەت کردنێکی زۆری هاولاتیان، بۆیە لە ماوەی رابردودا چەندین کۆرو کۆمەل و ڕێکخراو کەسایەتی نیگەرانی خۆیان گەیاندوە بە لایەنە بەرپرسەکان و خوازیاری ڕێگەچارەیەک بوون، تا سەرئەنجام ئەم بارودۆخە بووە هۆی ئەوەی شارەوانی سلیمانی و چەند لایەنێکی تری بەرپرس بێنە سەرخەت و بریاری ئەوە بدەن کە شەڵتەرێک بۆ ئاژەلەکان دروست بکەن. ئەوەبوو دواتر پارچە زەویەکیان لەنزیک بازگەی سلیمانی_ شارەزور دیاری کردو چواردەوری ئەم شوێنەیان بە تەل گرتو چەند ژورێکی ئاوەلایان لەنێو شەڵتەرەکەدا دروستکرد کە تا کۆتای مانگی یەک زیاتر لە 400 سەگی شاریان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بەدوور لە هیچ ڕێکارێکی پیشەو زانستی کۆکردوەتەوەو لەئێستەدا دەیان بەچکە سەگ ( توتەڵە) لەم شوێنەدا خرکراونەتەوە بەبێ بوونی دایک و باوک، چەندین سەگی نەخۆش بە هەمان شێوە کۆکراوەتەوە ژمارەیەکی بەرچاویشیان تائێستە لەم رۆژانەدا مرداربوونەتەوە! هاوکات چەندین کێشەی مەترسیدار لە ئێستەدا هەرەشە لە ژیانی ئەم سەگانە دەکات لە سەرمای ئەم زستانەدا لە شوێنکدا کە ناونراوە شەڵتەر. بۆیە ئێمە کەسانێك كە لێرەدا ناومان هاتووە لەپال ئەوەشدا کە دەست بردن بۆ دروستکردنی ئەم شەڵتەرە بە کارێکی ئەرێنی دەزانین و هەنگاوێکی باشە بەلامانەوە، هاوکات داوا دەکەین لە پاریزگار و شارەوانی سلیمانی و لایەنە بەرپرسەکانی ئەم شارە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدابن و بەدەم تەواوکردنی ئەو پرۆژەیەوەبن کە دەستیان پێکردوە، بۆیە هیوادارین کە ئەم داواکاریانە لەبەرچاو بگرن و جێبەجێیان بکەن: یەکەم/ هەوڵ بدرێت کۆکردنەوە و گواستنەوەی سەگەکانی شارو دەوروبەری شار رابگیرێت، تا کاتی دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکانی ئەم شەڵتەرە. دووهەم/ داواکارین کەسانێکی چاودێری بەڕادەیەک شارەزا لەم شوێنەدا کار ئەنجام بدەن، بە جۆرێک کە تواناو شارەزای ئەوەیان هەبێت کە لەگەڵ ئاژەڵدا بە دروستی مامەڵە بکەن. سێهەم/ تەوای ئەو سەگانەی لەوێن لەرووی تەندروستیەوە بەدواچونیان لەسەر بکرێت چونکە ژمارەیەکیان نەخۆشی زۆر خراپیان هەیە و تائێستا چەندین سەگ مرداربووتەوە، گرنگە لەمبارەوە ئاماژە بەوە بکەین کە هەندێک نەخۆشی مەترسیدار لەنێو سەگەکاندا هەیە کە دەتوانێت بە ماوەیەکی زور زوو بڵاوبێتەوە! چوارەم/ بوونی تیمێکی تەندروستی کە لە چەند دکتۆر و پەرستار پێکهاتبێت بۆ ئەوەی بە بەردەوامی سەردانی شەڵتەرەکە بکەن و چاودێری سەگەکان بکەن! پینجەم / دابینکردنی دەرزی ڕێگرتن لە زاوزێ، هەروەها تا ئەوکاتەی کە دەرزیەکان دابین دەکرێت هەوڵ بدرێت سەگە نێرومێکان لەیەک جیا بکرێنەوە بۆ ئەوەی زاوزێ نەکەن! شەشەم/ دابینکردنی خواردن و دابینکردنی بەرِادێک بۆ هەلگرتنی خواردنەکانیان و دابینکردنی هەندێک جلوبەرگ و کەرەسەو پێداویستی تایبەت بۆ تاوتوێ کردنی سەگەکان و کەسانێک کە لەو شوێنەدا کار دەکەن. حەوتەم/ نەواوکردنی ئەو ژورانەی کە دروستکراون لە ڕێگەی گرتنی دیواری چوارەمەوە بە نایلۆن و تەختە، هاوکات هەر لە ئێستەدا پێویست دەکات نەمام و درەخت بچێنرێت بۆئەوەی بتوانن لە وەرزی هاویندا لەو شوێنەدا ژیان بەسەربەرن!
شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر
آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات
كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي
نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟
المحاور حملات سياسية حملات عامة حقوق الإنسان حقوق المرأة حقوق الأطفال الحركة العمالية والنقابية الأدب والفن المجتمع المدني الإدارة و الاقتصاد الطبيعة وحماية البيئة الأقليات الدينية والقومية
حقوق النسخ واعادة النشر متاحة للجميع مع الإشارة إلى المصدر - الحملات المنشورة لا تعبر بالضرورة عن رأي الموقع Contact us