#نعم_لسلام_كلا_للحرب



مطلق الحملة: خالد


موجهة ل: KRG & PKK

التاريخ: 08-06-2021

‎#به‌ڵێ_بۆ_ئاشتێ_نا_بۆ_شه‌ڕ
‎#نعم_لسلام_لا_للحرب
#Yes4PeaceNo4War

‎بۆ ئه‌وه‌ نه‌بین به‌به‌شێك له‌ به‌دیهێنه‌رانی خه‌ونی داگیركه‌ران
‎پێویسته‌ له‌پێش هه‌موان په‌كه‌كه‌ كه‌خۆیان له‌هه‌موو كوردێك زیاتر به‌ووڵات پارێزتر ده‌زانن، ئه‌وجا حكومه‌تی هه‌رێم به‌ (پارتی ، یه‌كیه‌تی و حزبه‌كانی تر) پشتیوانی له‌ به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی بكه‌ن بۆ حه‌رام كردنی شه‌ڕی ناوخۆ.
‎تكایه به‌ر له‌وه‌ی تێكڕای كورد به‌ دۆڕاوی یه‌كه‌م ده‌رچێ, ‌ با هه‌موو لایه‌ك هاوكاربین بۆ له‌به‌رچاو گرتن و به‌كردار جێبه‌جێی كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌

‎١- به‌پێویستی ده‌زانین‌ به‌بێ چه‌ند و چوون دانوستانێكی مه‌یدانی ڕاسته‌وخۆ بكرێ له‌ نێوان
‎حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی (پارتی و په‌كه‌كه‌‌ ) و به‌به‌شداری یه‌كیه‌تی، گۆڕان،
‎حزبى شيوعى، سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان و حزبه‌ كوردستانیه‌كانی تر

‎٢- پێویسته‌ به‌زووترین كات مه‌یدانی شه‌ڕ، كات، شوێن و جۆری شه‌ڕه‌كه‌ كه‌ دووژمن دیاری كردووه‌ بگۆڕین

‎ ا- هەرچەندە بڕوامان بەهیچ جۆرە شەڕێك نیە بۆ چارەسەری كێشەی ڕەوایی میللەتەكەمان، بەڵام بۆ كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی داگیركاری لەسەر هەرێم و ناچاركردنی توركیا بۆ گەڕانەوە بۆ چارەسەری كێشەی كورد بە دیلۆگ و بەئاشتی، پێویستە بەشێوەیەكی كاتی و بەپەلە چه‌ند خاڵێكی لاوازی توركیا بۆ شه‌ڕی (لێده‌ و ده‌رچۆ) پارتیزانی دەست نیشان بكرێ لە نێو باكور بەرامبەر سنوورەكانی (خواكوڕكه‌وه‌ هه‌تا چۆمی ئاراس)

‎ب- به‌واتا جۆری شه‌ڕی له‌ به‌ره‌یی (جبهوی) بگۆڕین به‌ پارتیزانی، كات و شوێنیشی خۆمان دیاری بكه‌ین

‎٣- به‌ئاگا یا به‌بێ ئاگا هیچ كه‌س و لایه‌نێك نابێ ماف به‌خۆی بدات بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یی مێژوویی, به‌تایبه‌ت

‎ا- هه‌ڵه‌ی میره‌كانی ئه‌رده‌ڵان بۆ دا‌گیركردنی موسڵ و به‌درۆی پێكهێنانی
‎(هه‌رێمێكی عه‌له‌وی بۆ كورد له‌ ناوچه‌كه)

‎ب- هه‌ڵه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر به‌پشت به‌ستن به‌ پاشماوه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانی له‌ دژی ئینگلیز

‎ ٤- پێكهێنانی ( كۆنگرێسێكی ئاشتی و دادوه‌ری) بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ند به‌به‌شداری پێكردنی نوێنه‌ری ڕێكخراو، چالاكوانان شارستی، كه‌سایه‌تی دیار و شاره‌زاكانی نێو كۆڵگای (گه‌ل، نه‌ته‌وه‌، ئایین، مه‌‌زهه‌ب و ئایدێۆلۆجیای جیاوازه‌كانی نیشته‌جێی ناوچه‌كه‌) بۆ ڕێگری كردن له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نه‌خوازراو له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌رقه‌راركردنی پێكه‌وه‌ژیانی هاوسه‌نگ به‌له‌یه‌كتر حاڵی بوون و دانوستان

‎٥- گرتنه‌به‌ری ڕاسته‌وخۆی دیالۆگ په‌كه‌كه‌ و هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌لیستی تیڕۆر ئه‌گه‌ر پێویستی به‌گۆڕینی به‌شێك له‌ ئایدێۆلۆجیا په‌كه‌كه‌ بێت پێویسته‌ له‌ پێناو زیاتر دابه‌ش نه‌كردنی كوردستان لێی ده‌ستبه‌رداربێت

‎٦- گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دیالۆگی ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیا ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و ئاك پارتی


‎٧- وه‌گه‌ڕ خستنی فشاری شارستانیانه‌ له‌ نێو شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا به‌تایبه‌ت ئه‌سته‌مبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ هه‌تا پایته‌خته‌كانی ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان به‌ئامانجی ڕاگرتنی شه‌ڕ و بانگه‌وازی ئاشتی

‎هیوادارین مرۆڤ دۆستان، ئاشتیخواز و عه‌داله‌تخوازان به‌ده‌نگمانه‌وه‌بێن
‎بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وی جیبه‌جێكرد پلانی (په‌رتكه‌ و زاڵبه‌) به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا
‎ پاراستنی خاكی كوردستان، سامانه‌ سروشتیه‌كه‌ی له‌ چیتر دابه‌شكاری
‎ڕاگرتنی (كاولكاری و چیتر ئاڵوده‌كردنی) ژینگه‌ی كوردستان


‎ تكایه‌ وه‌كو پشتیوانیكه‌ر بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ناوی خۆتان، شوێنی ژیان و ‌ پیشه‌تان له‌خواره‌وه لێی زیادكه‌ن

‎هه‌ر شاد و شكۆمه‌ندبن
‎له‌بری داكۆكیكه‌ران له‌ مافی مرۆڤ، ئاشتی، دادگه‌ری، كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید


‎خالید ئاسنگه‌ر چالاكوانی خه‌باتی شارستانی له‌نده‌ن


محور الحملة: المجتمع المدني                     عدد زوار الحملة: 16500

 

واژۆی کەمپەین - Sign the petition - مشاركة - توقيع الحملة

الاسم الثلاثي - Name *  
البريد الالكتروني - Email * البريد الالكتروني لن يظهر للعامة    
الدولة - Country
(إختياري)
المهنة - Job
(إختياري)
تعليق - Comment
(إختياري)

شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر



آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات

التاريخName-الاسمالدولة-Countryالمهنة-Jobالتعليق-Comment
12-07-2021 رەوەند کاکە حەمە United Kingdom
13-06-2021 Alwand Ahmad Rasul Denmark Translation هەزار جار نا نا نا بۆ شەری برا کوژی
12-06-2021 Salshaddin Qadir العراق Journalist
12-06-2021 Hossein ABDULLAH alan العراق
11-06-2021 Kamaran Newroz United Kingdom Victim of chemical weapons in Halabja and human rights defenders
10-06-2021 Kardo Sarbaz Switzerland NGO, droits humains. Le chemin de la paix est le meilleur chemin, et c'est le chemin de la vraie humanité
10-06-2021 Tavga abdurahim العراق Lawyer
10-06-2021 Jabar mahamadamin العراق Immunologist
10-06-2021 اسماعیل عبدالرحمن ابراهیم العراق مشرف تربوی نا بۆ شەڕ ، شەڕ کاری مرۆڤەکان نی یە ، ئەوەی هۆکاری هەڵگیرساندنی شەڕ بێت بەر نەفرەتی خوا و خەڵک دەکەوێت ...
10-06-2021 جەمال عوسمان United Kingdom قوربانی بۆ رومانی زانكۆی سلێمانی لە قەڵادزی
10-06-2021 حیكمەت هەڵەبجەیی العراق چالاكوانانی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاوی هەڵەبجە
10-06-2021 دكتۆڕ سەفەر حەسەن العراق دكتۆڕ پسپۆر دەرچووی بەریتانیا
10-06-2021 ئازاد عەزیز محێدین ماوەتی العراق چالاكوانانی خەباتی شارستانی
09-06-2021 Lazgin Mahmoud Norway Pediatric
09-06-2021 Shishar Kerkuky United Kingdom Business man
08-06-2021 Abdulrazak bakki Germany
08-06-2021 Aso Goran Mohammed United Kingdom Taxi driver نا بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایی فاشی
08-06-2021 Hiwa Nasih Switzerland Human rights & Civil Society Activist
08-06-2021 Aso Zhjiandost United Kingdom Human rights & environment Activist
08-06-2021 Khalid Ahmad Sweden Na bo brakuji
12

 
 

كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي

نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟


انضم الى موقعنا في الفيسبوك