English
دوو ھەفتە لەمەوبەر دادگای پیاچونەوەی گشتی هەرێم، بڕیاری ژمارە ٤٦٨ی دەرکرد دەربارەی سزادانی هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی بادینان بەناوەکانی ( شیروان ئەمین، شڤان سعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسی و گوهدار محمد امین). ئەمڕۆ ھیچ کەس و لایەنێک نیە لەو ڕاستیە دڵنیانەبێت کە پەسەندکردنی ئەو بڕیارەی دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیارێكی سیاسیە نەک یاسای کەبەئاشکرا لەکۆی پێنج دادوەر، سێ دادوەریان سەر بە پارتی بووەو لەبەرژەوەندی ئەواندا بڕیاریان داوە. ئەوەی ڕۆشنە پێشوەخت و بەر لە ھیچ دادگای کردنێک، سەرانی حیزبی و حکومی سەربە پارتی بیروڕای گشتیان بەوە قانداوە کە ئەم ھەڵسوڕاوانە جاسووسیان کردوە. بۆیە دادگای پیاچونەوەی هەرێمیش دواتر بە هەمان پاساو سزایان بەسەر ئەو ھەڵسوڕاوانەدا سەپاند. ئەمەش بووە ھەوێنی ناڕەزای دەربڕینێکی بەرفراوان کە سنوری کوردستانی تێپەڕاندو بووە مەسەلەیەکی نێودەوڵەتی سەتان کەسایەتی و حیزب و ڕێکخراو ئۆرگانی نێودەوڵەتی تەنانەت بەشێک لە قونسوخانەکانیش نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و ئێستە چارەنووسی ئەم پێنچ کەسە بووەتە یەکێک لەو بابەتانەی کە نەک تەنیا ئیعتباری پارتی و حکومەتەکەی ھێناوەتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو لە ڕاستیدا بووەتە مشتێک لە خەرمانی جۆری ئەو ئازادیەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا لە گۆڕێدایە. بۆیە ئێمە کەسانێک کە ناومان لەم لیستەدا ھاتووە داوا دەکەین. یەکەم: ئەگەر پارتی سوورە لەسەر بڕیارەکەی خۆی و ئەم ھەڵسوڕاوانە ئازاد ناکات ئەوا دادگایەکی ئاشکرا بۆ ئەم کەسانە ئەنجام بدات بۆ خستنە ڕووی تاوانەکانیان وە ھاوکات دەرفەتبدات بەو کەسانەی کە بەتاوانبار ناوزەد کراون بۆ داکۆکی کردن لە خۆیان. دووھەم: داواکارین کەیسی ئەم پێنج کەسە لە ڕێگەی دەخالەتی و چاودێری کردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و پارێزەکانیانەوە بەسەرئەنجام بگات، بەبێ ھیچ جۆرە بەربەست و ڕێگریەک لە کارەکانیان. سێھەم: داوادەکەین لە ھەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و پیشەیەکان کەیسی ئەم پێنج ھەڵسوڕاوانە کە زۆر گرنگە لە دیاری کردنی ڕادەی ئازادی بیروڕادەربڕین و ھەڵسوڕانی سیاسی کوردستان، زۆر لەوە بەجیدی تر بگرن کە تائێستە ھاوکێشەکەی بە پارتی نەگۆڕیوە. ھاوکات داوا لە نیھاد و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان دەکەین کە گوشارێکی لێبڕاوانەتر بۆ پارتی حکومەتەکەی بھێنن بۆ ئازاد کردنی ئەم ھەڵسوڕاوانەو ڕێزگرتن و پیادە کردنی ئازادی بیروڕادەبڕین.
شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر
آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات
كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي
نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟
المحاور حملات سياسية حملات عامة حقوق الإنسان حقوق المرأة حقوق الأطفال الحركة العمالية والنقابية الأدب والفن المجتمع المدني الإدارة و الاقتصاد الطبيعة وحماية البيئة الأقليات الدينية والقومية
حقوق النسخ واعادة النشر متاحة للجميع مع الإشارة إلى المصدر - الحملات المنشورة لا تعبر بالضرورة عن رأي الموقع Contact us