English
گروپی هونەری ئەستێرەکان لە کەلار، لە ڤیستیڤاڵی شانۆی گەرمیاندا بە شانۆگەریەک بەشداری کرد کە پێکهاتبوو لە بڕگەیەک لە شێعرێکی شاعیری ناسراو (قوبادی جەلی زادە) و چەند پەڕەگرافێک لەو سوکایەتی و بێڕێزیانەی کە لەم دواییانەدا دەرحەق بە ژنان و کۆمەڵگە کراوە لەلایەن چەند بانگخوازێکی ئیسلامی و سەلەفی و مەلا توندڕەوەکان. وەک کاردانەوەیەکیش بەرامبەر ئەم شانۆگەریە بە هاوکاری (یەکیەتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان) هەڵساون بە هەڵمەتێکی دژایەتی و هەڕەشە و خەڵقاندنی کەشوهەوایەکی ترسناک دژ بە شانۆکاران و ئەو گروپە هونەریە و لەو نێوەشدا (بەڕیوبەرایەتی ڕۆشنبیری کەلار) کە ڕێکخەری ڤیستیڤاڵەکە بووە هەڵساوە بە دەرکردنی فەرمانی سڕکردنی کاری گروپەکە بۆ ماوەی ساڵێک، کە بۆتە دەستخۆشانە بۆ برەوپێدان و گەشەسەندنی ئەو هەڵمەتە لە دژایەتی کردنی ئازادی شانۆگەری و هونەر و ئازادی ڕادەربڕین و بەرفراونبونی ڕوبەری مەترسی گیانی بۆسەر شانۆکاران و دەرهێنەری شانۆکە. گەرچی وەزیری ڕۆشنبیری بڕیارەکەی (بەڕیوبەرایەتی ڕۆشنبیری کەلار)ی سڕکردوە بەڵام ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە: خوازیاری نەک هەر سڕکردنی ئەو بڕیارە بەڵکو دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوە و لێپرسینەوەشین لە بەرپرسانی ئەو بەڕیوبەرایەتیە کە دەسەڵاتەکانیان بەدژی ئازادی چالاکیە هونەری و شانۆگەریەکان و ڕادەربڕینی ئازادانە بەکارهێناوە. هەروەها دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە بەرپرس دادەنێین لە پاراستنی گیانی شانۆکاران و دەرهێنەری شانۆگەریەکە. بە بەرپرسیشیان دادەنێین لە لێکۆڵینەوە و سزادانی هەڕەشەکەران و خوڵقێنەرانی مەترسی بۆسەر ژیانی هونەرپیشەکانی ئەو گروپە. هەروەها بەرپرسیشن لە دەستەبەرکردنی ئازادی تەواو بۆ چالاکیە هونەریەکان و شانۆگەری و ڕادەربڕین. شانۆگەری، هونەر و سینەما، مۆسقا و گۆرانی دەبێ بی کۆت و مەرج ئازاد بێت سەمیر نوری **** نەوزاد بابان **** نادر عەبدولحەمید **** کاوە عومەر
شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر
آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات
كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي
نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟
المحاور حملات سياسية حملات عامة حقوق الإنسان حقوق المرأة حقوق الأطفال الحركة العمالية والنقابية الأدب والفن المجتمع المدني الإدارة و الاقتصاد الطبيعة وحماية البيئة الأقليات الدينية والقومية
حقوق النسخ واعادة النشر متاحة للجميع مع الإشارة إلى المصدر - الحملات المنشورة لا تعبر بالضرورة عن رأي الموقع Contact us