أسم المستخدم   كلمة السر     نسيت كلمة السر    مشترك جديد
   
 

 

 

کەمپینێك بۆ گۆڕینی پیتی کوردی بۆ شێوازی لاتینی



مطلق الحملة: عەزیز ئەحمەد حەمە وە هیوا علی


موجهة ل: بۆ هەموو کوردان بە تایبەتی باشووری کوردستان

التاريخ: 01-12-2017

بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز وەزیری پەروەردە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت / گۆڕینی خوێندنی کوردی بۆ لاتینی

سڵاوێکی گەرم
بۆ هەمووان ئاشکرایە کە زمان ڕۆحی نەتەوەیە ، ئەو گەلەی زمانی بسڕێتەوە خۆشی بەرەو نەمان دەچێت ، هەر بۆیە گرنگی زمان و پاراستنی واتە پاراستنی نەتەوە . دوو هۆکار بوونەتە هۆی مانەوەی نەتەوەی کورد ، یەکەم چیاکانی کوردستان ، دووەم زمانی کوردی ، ئەگەر ئەم گۆکارانە نەبوایە لە مێژ بوو کورد دەتوایەوە لە ناو نەتەوە سەردەستەکان کە داگیرکەرانی کوردستانن
(عەرەب – تورک – فارس ) . پسپۆڕانی زمانناسی ، ئەوانەی تایبەتمەند و شارەزای زمانی کوردین لە مێژەوە ووتویانە باشترین ڕێنووس بۆ زمانی کوردی ئەوەیە کە زمانی کوردی ( بە پیتی لاتینی ) بنووسرێت نەک بە پیتی عەرەبی .
بێجگەلەمەش چەندین هۆکاری تر هەن کەوامان لێ دەکەن بێینە سەر ئەم باوەڕە کە بەکار هێنانی پیتی لاتینی زۆر باشترە بۆ نووسینی کوردی لەوانەش : –
** دەبێتە هەنگاوێکی بە کردار بۆ جیابوونەوە لە عەرەبی عێراق وە دەبێتە دانابی بەردی بناغەی جیابوونەوەمان لە عێراق .
**لەم ڕۆژگارەدا بە هۆی بەکارهێنانی کۆمپیتەرو تەکنەلۆجیای نوێ وە کە لە جیهان دا زۆربەیان بە پیتی لاتینی دەنووسن باشتر
وایە ئێمەی کوردیش ئەو جۆرە پیتە بەکار بێنین بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوومان کە ئاسانکاری زۆرمان بۆ دەکات
**بەکار هێنانی پیتی لاتینی بۆ زمانەکەمان دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروست کردنی زمانی ستانداردی کوردی لە داهاتوو دا .
** زمانی کوردی لە خێزانی ( زمانی هیندۆ ئەوروپی یە )هەر بۆیە لە دەربڕین دا پیتی لاتینی گونجاو ترە بۆی .
** دوو پارچەی تری کوردستان ( باکوور و ڕۆژئاوا ) ئەوانیش پیتی لاتینی بەکار دێنن بۆ نوسینی کوردی.
ئێمە ئەم کەسانەی لە خوارەوە ئیمزامان کردووە داواتان لێ دەکەین ، بگرە تکا کاریشین لێتان کە ئیتر دەست پێ بکرێت لە باشووری کوردستان مناڵانی کورد لە قوتابخانەکان دابە پیتی فێری خوێندن و نووسین بکرێن ، هیوادارین بە پیر داواکاریەکەمانەوە بێن چونکە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و دەبوایە ئەم کارە زووتر بکرایە.

سوپاسی هەموو دڵسۆزێک دەکەین کە لەم کەمپینە بەشدار دەبن و هاریکارمان دەبن .





محور الحملة: الأقليات الدينية والقومية                     عدد زوار الحملة: 13996

 
 

شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر

آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات

التاريخName-الاسمالدولة-Countryالمهنة-Jobالتعليق-Comment
02-12-2017 علي احمد قطر

 

نرجو أيضا المشاركة والتوقيع من خلال الفيسبوك ايضا

 

كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي


انضم الى موقعنا في الفيسبوك