أسم المستخدم   كلمة السر   ادخل الرقم الموجود في الصورة   نسيت كلمة السر    مشترك جديد
   
 

 

 

ئیتر نۆرەی دەسەڵاتی خەڵکە!



مطلق الحملة: بزوتنەوەی یەکسانی و دادپەروەری


موجهة ل: ڕای گشتی

التاريخ: 31-10-2017

هێرش و پەلاماری سەربازی سوپای عێراقی و میلیشیای حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچە "جێناکۆکەکان" وەک ئامانجێک بۆ شکاندنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان و پێشێلکاری دڕندانە بە مافەکانی خەڵک. لە ژێر سێبەری سیستەمی عێراقی فیدراڵ و دەستوری فیدراڵ بەڕێوەدەچێت. کە سەرکردایەتی حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە شانازی باس لە ئەندازیاری و نەخشی خۆیان دەکەن لە نووسینەوەیدا.

لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا، جارێکی تر دەسەڵاتی کوردی خەڵکی کوردستانی بەرەوڕووی کارەساتێکی گەورە کردەوە. جارێکیتر خەڵکی کوردستان کرایە کارتی یاری سەودا و مامەلەی پارتی و یەکێتی وەک دوو حیزبی دەسەڵاتدار لە کوردستان. جارێکیتر خوێن و چارەنووسی خەڵک و پێشمەرگە خرایەی ڕەهنی سیاسی بۆ بەرژەوەندی پاوانخوازی دەسەڵاتی حزبی کوردی. جارێکیتر هاتن لەسەر مەرگەساتی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان سەما دەکەن. جارێکیتر خوێن و چارەنووس و ئایندەی خەڵکی کوردستان هەرزان فرۆش دەکرێ.

مێژووی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و حیزبەکانیان، بەردەوام پشت بەستن بووە بە بەندو بەست و خزمەت و دارودەستەی دەوڵەتانی کۆنەپەرست و فاشیست. ئەمجارەیان زۆر ڕەزیلانە ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان لە بازاڕی ڕیسوای سیاتەکانیان هەراج کرد. ١٦ی ئۆکتۆبەردا عادەت و نەریتی هەمیشەیی یەکێتی و پارتیە. داردەستی دوڵەتە فشیتەکانی ناوچەکە لەلایەن سەرانی دەسەڵاتی کوردی مێژوویەکی درێژ و خوێناوی هەیە، هەزارەها ڕۆڵەی کوردی کردۆتە قوربانی.

لە ماوەی ٢٦ ساڵی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و میلیشیای یەکێتی و پارتی لە کوردستاندا، لە ژێر سێبەری ڕەشی دەسەڵاتی ئەواندا بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستان و سەرکوت و بێمافی خەڵکی کوردستان بەڕێوەچووە. مافە سەرەتاییەکانی خەڵک ڕاستەوخۆ لەلایەن دەسەڵاتی کوردی زەوتکراوە و لەژێر هەڕەشەی هێزی میلیشیایی پێشێلکراوە. لە ٢٦ ساڵی ڕابردوودا وەڵامی ئەوان بە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان سەرکوت و تۆقاندن و تیرۆر بووە.
بە دوای کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەر، ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە ئەو دەسەڵاتە شکستخواردوە کۆتایی پێ بێ و ئەو شەرمەزاریەی دەسەڵاتی کوردی بەباڵای خۆیان ببڕێ. ڕۆژی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی گەندەڵ و بە زۆر سەپاوی میلیشیایی و بنەماڵەییە. ئیتر نۆرەی دەسەڵاتی خەڵکی کوردستانە.
ئێمە لێرەدە لە ڕێگای ئەم ڕاگەیاندنەدا، بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین. دەنگی ناڕەزایەتی بەڕووی دەسەڵاتی بنەماڵەیی وحزبە دەسەڵاتدارەکان بەرز بکەنەوە. ئەم دەسەڵاتە ڕاستەوخۆ ڕێگری سەرەکیە لەبەردەم ماف و ئاوات و ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان. ئەم دەسەڵاتە سەرچاوەی کارەسات و نەهامەتیەکانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەبێ بڕوا.

٢٠١٧-١٠-٢٥

ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردیەکان لە یۆتۆبۆری
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری


محور الحملة: حملات سياسية                     عدد زوار الحملة: 13024

 
 

مشاركة - توقيع الحملة

الاسم الثلاثي - Name  
البريد الالكتروني - Email البريد الالكتروني لن يظهر للعامة    
الدولة - Country
(إختياري)
المهنة - Job
(إختياري)
تعليق - Comment
(إختياري)

شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر

آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات

التاريخName-الاسمالدولة-Countryالمهنة-Jobالتعليق-Comment
02-11-2017 Mahdi jaf Sweden
02-11-2017 شەماڵ کابان العراق متقاعد بەڵێ بۆ دەشەڵاتی خەڵک

 

نرجو أيضا المشاركة والتوقيع من خلال الفيسبوك ايضا

 

كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي


انضم الى موقعنا في الفيسبوك